خۆپیشاندانی هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌ مه‌راكش

88
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، سه‌دان كه‌س له‌ پارێزه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ “مه‌راكش”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ محاكمه‌ی دوو كچی لاو، به‌ تۆمه‌تی “به‌د حیجابی”، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌م خۆپیشاندانه‌دا، به‌ هه‌گرتنی پلاكارگه‌لێك له‌ژێرناوی “لیباس جورم نییه”، له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی پارلمانی مه‌راكش له‌ شاری “ره‌بات” كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری رێزلێنان له‌ “ئازادییه‌كانی تاكه‌كه‌سی هاوڵاتیان” بوون. رۆژی دووشه‌ممه‌، جه‌له‌سه‌ی روونكردنه‌وه‌ی تۆمه‌تی ئه‌م دوو كچه‌ ٢٣ و ١٩ ساڵه‌ به‌ هۆی له‌به‌ر كردنی دامنی كۆتا، به‌ڕێوه‌چوو و به‌ “تێكدانی نه‌زمی گشتی” تۆمه‌تبار كران و دوو ساڵ زیندانیان بۆ بڕایه‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →