رۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ به به‌ڕێوبردنی خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تی له “بروكسێل” پێته‌ختی پلژیك، خوازیاری پێراگه‌یشتن به بارودۆخی ناله‌باری كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی ئاوه‌كانی مه‌دیته‌رانه بوون.هه‌ڵسووڕاوانی به‌شداربوو له‌م خۆپیشاندانه رایانگه‌یاند، چیتر ناتوانن گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆرتر له كۆچبه‌ران له وه‌ها رووداوگهلێكدا قه‌بوول بكه‌ن. ئه‌وان وه‌ها رووداوێكیان “به جێگای شه‌رمه‌زاری” بۆ ئوروپا ناولێبردووه. ناڕازییان به هه‌ڵگرتنی تابوتگهلێكی سه‌مبولیك، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست كه باسی كۆچبهرانێكی ده‌كرد كه له رێگه‌ی هاتن بۆ ئوروپا له ئاوه‌كانی مه‌دیته‌رانه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. شایانی باسه له دوایین بابه‌تی نوقم بوونی كهشتیهكییهكی هه‌ڵگری په‌ناخوازان، زیاتر له ٧٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.