خۆپیشاندانی هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی له‌ ئه‌فغانستان

366
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و نوێنه‌ری میدیاكان له‌ رۆژئاوای ئه‌فغانستان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ مه‌سمووم بوونی خوێندكاران له‌ ویلایه‌تی “هه‌رات” خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
خۆپیشانده‌ران به‌ هه‌ڵگرتنی پلاگاردگه‌لێك وه‌كوو “عیلم مه‌سمووم نه‌كه‌ن و ده‌ست له‌ ئاموزش هه‌ڵناگرین”، وێڕای مه‌حكوم كردنی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌، خوازیاری ناساندن و سزادانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ بوون. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ دوو هه‌فته‌ی رابردوودا زیاتر له‌ ٥٠٠ خوێندكاری كچ له‌ چه‌ندین مه‌دره‌سهی ویلایه‌تی هه‌رات به‌ گازی سه‌می مه‌سمووم بوون.