خۆپیشاندانی هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌ له‌ برێزیل

35
رۆژی شه‌ممه‌ ١٦ مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ هه‌ڵسووڕاوان و لایه‌نگرانی ژینگه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هێنانی به‌ڵێنی به‌رپرسانی برێزیل بۆ پاككردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان له‌ كه‌نارئاوه‌كانی “ریۆدۆژانیرۆ”، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌رێخست.به‌ وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی ٥ ساڵ به‌سه‌ر سپاردنی میوانداریه‌تی موسابه‌قاتی ئۆله‌مپیك به‌ “ریۆدۆژانیرۆ”، بارودۆخی بێهداشتی عمومی له‌م شاره‌ نه‌گۆڕدراوه‌ و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی برێزیل، به‌ڵێنییه‌كانی خۆی به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هێناوه‌. لاوازی بێهداشتی عمومی و كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ له‌ ریۆدۆژانیرۆ به ١٢ میلیۆن كه‌س دانیشتوو، بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ به‌شێكی زۆر له‌ فازڵاو و زبڵه‌كان بڕژێته‌ نیو چۆمه‌كانه‌وه‌. ئێستاكه‌ نزیكه‌ی یه‌كساڵی دیكه‌ تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی موسابه‌قاتی ئۆله‌مپیك له‌ برێزیل ماوه‌ته‌وه‌، به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ دانیان به‌وه‌داناوه‌ كه‌ ناتوانن، به‌ڵێنییه‌كانی خۆیان بۆ پاكسازی كه‌نارئاوه‌كان، به‌كرده‌وه‌ ده‌ربێنن.