شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی مانگی رێبه‌ندان، هه‌زاران كه‌س بۆ پشتگیری له ده‌وڵه‌تی نوێی چه‌پگه‌رای یونان له به‌رامبه‌ر پارلمانی ئه‌م وڵاته له شاری “ئاتێن” كۆبوونه‌وه.
به پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، شوێنێك كه له گه‌رماوگه‌رمی قه‌یرانی ئابووری یونان له ساڵی ٢٠١٢ی زایینی، مه‌یدانی نائارامییه‌كان و خۆپیشاندانی توندوتیژانه‌ی نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی ئه‌وكات بوو، ئێستا بووه به شوێنی یه‌كگرتن و هاوپشتی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی دژ به سیاسه‌ته ریازهتییهكان. ئه‌مه سێهه‌مین جاره كه له ماوه‌ی ٢٠ رۆژی رابردوودا له كاتی هاتنه سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی نوێی كه هاوڵاتیانی یونانی دژ به درێژه‌ی ریازهته ئابوورییه‌كانی جێ خواستی یه‌كیه‌تی ئوروپا و بۆ پشتگیری له ده‌وڵه‌تی نوێ رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.