خۆپیشاندانی یه‌كیه‌تی مه‌درسه‌كان له‌ ئیتالیا

31
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تی مه‌دره‌سه‌كانی “ئیتالیا،” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گه‌ڵاڵه‌ی چاكسازی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به‌ مه‌دره‌سه‌كان، جارێكیتر له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئیتالیا خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی حیزبی “مه‌ردۆم سالاری” رایگه‌یاند: ” ئێمه‌ گه‌ڵاڵه‌یه‌كمان بۆ مه‌جلیسی سنای ئیتالیا ناردووه‌، به‌ڵام ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ ره‌د كراوه‌ته‌وه‌”. شایانی باسه‌، ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرێته‌وه‌ كه‌ بریتین له‌ لابردنی ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسانی مه‌دره‌سه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر موعه‌لیمان، لابردنی گیر و گرفتی ئه‌و مه‌عه‌لیمانه‌ كه‌ قه‌راردادی كاتیان هه‌یه‌ و ته‌ئمینی سه‌رچاوه‌ی ماڵی مه‌دره‌سه‌كانی خسۆسی.