خۆپیشاندان بۆ رێزگرتن له‌ قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كانی ئانكارا

532
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ره‌زبه‌ر، سه‌دان كه‌س له‌ خه‌ڵكی توركیه‌ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێك له‌ ئانكارا، رێزیان له‌ یادوبیره‌وه‌ری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانی ئه‌م شاره‌ گرت.
خۆپیشانده‌ران بۆ رێزگرتن له‌ قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كانی ئانكارا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌سایه‌تی چه‌پ و ئازادیخوازی گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ شوێنی رووداوه‌كه بێده‌نگیان راگرت. خۆپیشانده‌ران وێڕای هه‌ڵگرتنی پلاكارد و وێنه‌ی قوربانیان، دروشمی “ئێمه‌ شۆڕش ده‌كه‌ین و ناهێڵین ناوتان له‌بیر بكرێت”، به‌ هه‌ڵكردنی مۆم و دانانی شاخه‌ گۆڵ، رێزیان له‌ یادوبیره‌وه‌ری قوربانیانی ئه‌م كاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه ‌گرت.