خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی له‌ كۆچبه‌ران له‌ پاریس

352
به‌ پێی راپۆرتی “ئاسۆشێتێدپرێس”، خۆپیشاندانێك بۆ پشتیوانی له‌ كۆچبه‌ران له‌ شاری پاریس پێته‌ختی فه‌رانسه‌ به‌ڕێوه‌چوو.هه‌زاران كه‌س له‌ توێژه‌ جیاجیاكانی خه‌ڵك به‌ نیشانه‌ی پشتیوانی له‌ كۆچبه‌ران، له‌ مه‌یدانی “جمهوری” پاریس كۆبوونه‌وه‌. له‌ به‌رامبه‌ر رووداوگه‌لێكی دڵته‌زێن كه‌ بۆ كۆچبه‌ران له‌ ناوخۆی یه‌كیه‌تی ئوروپا هاتۆته‌ ئاراوه‌، خۆپیشانده‌ران پشتیوانی خۆیانیان راگه‌یاند. هۆكاری سه‌ره‌كی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م خۆپیشاندانه‌، مه‌رگی دڵته‌زێنی ئایلان كوردی منداڵه‌ ته‌مه‌ن ٣ ساڵه‌كه‌ بوو كه‌ بیروڕای گشتی جیهانی هه‌ژاند. خۆپیشانده‌ران داوایان له‌ ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه‌ كرد تا كۆچبه‌رانێكی زیاتر له‌م وڵاته‌ قبوڵ بكه‌ن.