درێژه‌ی بارودۆخی دژواری ئابوری، بارودۆخی خراپی به‌ڕێچوونی ژیان و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی له ئیتالیا جارێكی تر خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ی هێنایه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
رۆژی جومعه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵك و كاركۆنانی به‌شی ده‌وڵه‌تی به به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتن و خۆپیشاندان له سێ شاری گه‌وره‌ی “میلان، ناپڵ و رۆم” سه‌باره‌ت به دابه‌زینی بودجه‌ی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان، ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و بارودۆخی سه‌ختی به‌ڕێچوونی ژیانی خۆیان، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. به وته‌ی كاركۆنان، نه ته‌نیا حه‌قده‌سته‌كانیان به چه‌ند مانگ دواخرانه‌وه په‌رداخت ده‌كرێت، به‌ڵكوو مانگانه ٢٥٠ یۆرۆش له حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م ده‌بێته‌وه. به وته‌ی ناڕازییان، كرێكاران و كارمه‌ندان گه‌وره‌ترین قوربانی قه‌یرانی ئابوری ئیتالیان.