خۆپیشاندان له‌دژی توندوتیژی له‌ به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ران له‌ ئافریقای جنوبی

81y
به‌ پێی راپۆرتی بی بی سی، هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی ئافریقای جنوبی له‌ شاری “دۆربان” له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ توندوتیژی له‌دژی كۆچبه‌ران خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی توندوتیژییه‌كانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو، له‌ جه‌ریانی هێرش بۆسه‌ر كۆچبه‌ران، پێنج كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌ك بریندار بوون. گروپه‌ ره‌گه‌زپه‌ره‌ست و دژ به‌ كۆچبه‌ران، دانیشتووانی دۆربان به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه‌ كار و پیشه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان داگیر كردووه‌. له‌ شاری “ژوهانسبۆرگ” و ده‌وروبه‌ری، دوكاندارانی خه‌ڵكی ئێتیوپی، سومالی و وڵاتانی دیكه‌ی ئافریقایی، به‌هۆی ترس له‌ هێرش و دزی له‌ دوكانه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ ساڵی ٢٠٠٨ له‌ جه‌ریانی توندوتیژی له‌دژی كۆچبه‌ران له‌ سه‌رتاسه‌ری ئافریقای جنوبی، ٦٢ كه‌س كوژران.