خۆپیشاندان له‌دژی توندوتیژی و نابه‌رابه‌ری ره‌گه‌زی له‌ ئامریكا

510
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی ره‌زبه‌ر، ده‌یان كه‌س له‌ خه‌ڵكی ئامریكا به‌ بۆنه‌ی بیسته‌مین ساڵڕۆژی “رێپێوانی میلیونی” له‌دژی نابه‌رابه‌ری ره‌گه‌زی و توندوتیژی پۆلیس له‌ شه‌قامه‌كانی واشینگتۆن خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
خۆپیشانده‌ران خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ توندوتیژی ره‌گه‌زی له‌ ئامریكا بوون. ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌ حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چووه‌ كه‌ توندوتیژی پۆلیسی ئامریكا له‌دژی ره‌ش پێسته‌كان، تووڕه‌یی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌یان به‌توندی هه‌ڵخڕاندووه‌. له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا شاره‌كانی ئامریكا به‌رده‌وام شاهیدی خۆپیشاندانی خه‌ڵك له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵسوكه‌وتی توندوتیژانه‌ی پۆلیس له‌دژی ره‌ش پێسته‌كان بووه‌. به‌ پێی راپۆرته‌كان، پۆلیسی ئامریكا، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٥ی زایینیه‌وه‌ تا نیوه‌كانی مانگی ئاگۆست زیاتر له‌ ٦٠٠ كه‌س به‌ زۆری ره‌ش پێستیان له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ كوشتووه‌