رۆژی سێشه‌ممه ئه‌وه‌ڵی مانگی گۆڵان، خه‌ڵكی شاری “بالتیمور” له ئه‌یاله‌تی “مریله‌ند”ی ئا‌مریكا، له ناڕه‌زایه‌تی به توندوتیژی پۆلیسی ئه‌م وڵاته له به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی ره‌شپێست، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و وێستگه‌ی پۆلیس و وتنه‌وه‌ی دروشم، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وتی توندوتیژانه‌ی پۆلیسی ئا‌مریكا نیشاندا. “فێردی گری” لاوی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵی ره‌شپێست كه ١٠ رۆژ له‌وه‌پێش له كاتی بازداشت له لایه‌ن پۆلیسی “بالتیمور” به توندی بریندار بوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه گیانی له‌ده‌ستدا. گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م لاوه تووڕه‌یی هاوڵاتیانی ئامریكایی لێكه‌وتۆته‌وه.