هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئۆستانی “سینووپ” له باكوری توركیه و ئه‌ندامانی زیاتر له ٨٠ سازمانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م وڵاته له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌ڕێخستنی نیروگای ئه‌تۆمی له‌م ئۆستانه، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.له‌م خۆپیشاندانه‌دا كه له ٢٩یه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی “چێرنۆبیل” به‌ڕێوه‌چوو، خه‌ڵكی ئۆستانی سینووپ، له‌گه‌ڵ وه‌ڕێخستنی ئه‌م نیروگایه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. خۆپیشانده‌ران به كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی “ئۆغوور مۆمجوو”ی ئه‌م شاره، له‌دژی وه‌ڕێخستنی نیروگای ئه‌تۆمی و حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری “عه‌داڵه‌ت و ته‌وسه‌عه”ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، دروشمیان به‌رز كرده‌وه.