رۆژی دووشه‌ممه ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه، هه‌زاران مه‌جارستانی له ٥٠ شار له‌وانه “بوداپێست”، له ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی خراپی ئابووری و گه‌نده‌ڵی ماڵی و سیستمی ئیداری ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.به وته‌ی ناڕازییان، دزی و گه‌نده‌ڵی حكومه‌تی و هه‌ژاری و بێبه‌شبوونی خه‌ڵك، بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. به پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، له مانگه‌كانی رابردوودا چه‌ندین خۆپیشاندانی جیاجیا له‌دژی گه‌نده‌ڵی ماڵی و كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته به‌رێوه‌چووه، به‌ڵام خۆپیشاندانی رۆژی دووشه‌ممه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ رێنه‌كه‌وتنی یه‌كیه‌تی ئۆروپا و ده‌وڵه‌تی مه‌جارستان به‌ڕێوه‌چووه. شایانی باسه كومیسیونی ئۆروپا له رێكه‌وتی ١٠ی ئاوریلی ئه‌مساڵی زایینی، په‌رداخت كردنی یارمه‌تی ماڵی به‌م وڵاته‌ی به هۆی به‌رنامه‌ڕێژی ناله‌باری ماڵی، هه‌ڵپه‌ساردووه.