رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی ناڕازیی “كابۆل” به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێكی دژه ده‌وڵه‌تی، خوازیاری لابردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئیجرایی حكومه‌تی ئه‌فغانستان بوون.
خه‌ڵكی كابۆل له‌م خۆپیشاندانه وێڕای تاوانبار كردنی حكومه‌تی یه‌كگرتووی میللی ئه‌فغانستان، سه‌باره‌ت به كه‌مته‌رخه‌می به بارودۆخی ناله‌باری ژیانی خه‌ڵك، خوازیاری لابردنی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی بوون. ئه‌وان هه‌وره‌ها رایانگه‌یاند كه به ده‌ستپێكی حكومه‌تی تازه، نائه‌منی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌فغانستان په‌ره‌یسه‌ندووه و رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی بێ دیفاع ده‌بن به قوربانی.