خۆپیشاندان له‌دژی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌به‌ر رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

905
رۆژی دووشه‌ممه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ سۆخه‌نڕانی “حه‌سه‌ن رۆحانی” له‌ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی رێكخراوه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵك له‌ نزیك مقه‌ڕی ئه‌م رێكخراوه‌یه‌ له‌ نیویۆرك له‌دژی رژیمی كۆماری ئیسلامی خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
سه‌دان كه‌س له‌وانه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی غه‌یره‌ ئێرانیش به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌دژی كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و ئه‌م رژیمه‌یان به‌ “جه‌نایه‌تكار و قاتڵ” ناولێبرد. خۆپیشانده‌ران به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكاردگه‌لێك به‌ شه‌پۆلی به‌رینی ئێعدامه‌كان له‌ كاتی هاتنه‌سه‌ركار رۆحانی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.