رۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی خاكه‌لێوه، جارێكی دیكه هه‌زاران كه‌س له ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌تی ریازه‌تی ئابوری ده‌وڵه‌تی ئیتالیا، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.هه‌روه‌ها كارمه‌ندانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانی ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری شاره گه‌وره‌كانی ئیتالیا، له ناڕه‌زایه‌تی به دابه‌زینی بودجه‌ی ئه‌م ناوه‌ندانه، له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شاری رۆم كۆبوونه‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه له‌م وڵاته، یه‌كیه‌تی كاركۆنانی مه‌دره‌سه‌كانی ئیتالیا له رۆم رایانگه‌یاندووه، كاركۆنانی مه‌دره‌سه‌كانی ئه‌م وڵاته له ناڕه‌زایه‌تی به گه‌ڵاڵه‌ی ئاموزشیی ده‌وڵه‌ت، له رێكه‌وتی ٥ی مانگی مه‌ی ساڵی ٢٠١٥ی زایینی مان ده‌گرن.