خۆپیشاندان له‌دژی ریازه‌تی ئابوری له‌ یونان

530
دوابه‌دوای په‌سه‌ند كرانی گه‌ڵاڵه‌ی نوێ سیاسه‌تی ریازه‌تی ئابوری له‌ پارله‌مانی یونان، هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی ناڕازی وێڕای كۆمۆنیسته‌كانی ئه‌م وڵاته‌، له‌ به‌رامبه‌ر پارله‌مانی یونان له‌ ئاتێن، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
خۆپیشانده‌ران به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم بۆ مه‌حكوم كردنی سیاسه‌تی ریازه‌تی ئابوری، ئه‌م سیاسه‌تانه‌یان به‌ هێرشی به‌رینتر بۆسه‌ر مافی كرێكاران و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی بێبه‌ش ناولێبرد. نوێنه‌رانی پارله‌مانی یونان رۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ره‌زبه‌ر ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یان په‌سه‌ند كرد كه‌ به‌و پێیه‌، ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت ماڵیاته‌كان زیاد بكات، حقوقی كرێكاران و خانه‌نشین كراوان كه‌م بكاته‌وه‌ و گه‌لێك جه‌ریمه‌ی قورس بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ دیاری بكات كه‌ له‌ په‌رداخت كردنی ماڵیات خۆده‌بوێرن.