خۆپیشاندان له‌دژی ریازه‌تی ئابوری له‌ سپانیا

551
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، هه‌زاران هاوڵاتی سپانیایی له‌وانه‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌شه‌كانی بێهداشت و ده‌رمان و خوێندكاران، له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی ریازه‌تی ئابوری ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
خۆپیشانده‌ران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ حه‌قده‌ستی كه‌م و په‌ره‌سه‌ندنی رۆژله‌دوای رۆژی بێكاری له‌ سپانیا، خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ ریازه‌تی ئابوری و باشتر بوونی بارودۆخی به‌ڕێچوونی ژیانیان بوون. ناڕازییان هه‌روه‌ها به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێك، خوازیاری دابین كردنی پێداویستی بنه‌ڕه‌تی خه‌ڵك بوون. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردووشدا هه‌زاران هاوڵاتی وه‌گیان هاتووی سپانیا له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری و نابه‌رابه‌ری له‌ شه‌قامه‌كانی مادرید پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.