به پێی راپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی فه‌رانسه بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی یونان و له‌دژی سیاسه‌تی ریازه‌تی ئابوری، له پاریس خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به پێی ئه‌م راپۆرته، خه‌ڵكی ئوروپا به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێك له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئوروپا هاوپشتی خۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی یونان راگه‌یاند. ناڕازییان له‌دژی سیاسه‌ته ئابورییه‌كان له شاره‌كانی پاریس، مادرید، لیسبۆن، ئامێستێردام، بروكسێل، رۆم و ئاتێن خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. شایانی باسه، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی یونان و دژایه‌تی یونانییه‌كان به درێژه‌ی سیاسه‌تی ریازه‌تی ئابوری، ئه‌مه یه‌كه‌م خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری بوو كه له‌ژێرناوی رۆژی ئوروپایی، كۆده‌نگی و هاوده‌نگی له‌دژی ریازه‌تی ئابوری له شاره گرینگه‌كانی ئوروپا به‌ڕێوه‌چوو.