خۆپیشاندان له‌دژی سه‌فه‌ری نه‌تانیاهوو له‌ ناوه‌ندی له‌نده‌ن

371
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرونیوز”، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی له‌نده‌ن به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ناوه‌ندی ئه‌م شاره‌، له‌دژی سه‌فه‌ر كردنی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل بۆ بریتانیا، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ لایه‌نگرانی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكاردگه‌لێك كه‌ له‌سه‌ریان نووسرابوو: “فه‌له‌ستین ئازاد بكه‌ن”، له‌ ناوه‌ندی شاری له‌نده‌ن له‌دژی سه‌فه‌ری سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل بۆ بریتانیا خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. هاوكات نزیكه‌ی ١٠٨ هه‌زار كه‌س له‌ دانیشتوانی به‌ریتانیا به‌ ئیمزاكردنی توومارێكی ئینتێرنێتی، به‌ هۆی ئه‌نجام دانی تاوانی جه‌نگی له‌ جه‌ریانی هێرشی ساڵی رابردووی ئیسرائیل بۆسه‌ر لێواری غه‌زه‌، خوازیاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی نه‌تانیاهوو بوون. راپۆرته‌كان باس له‌ تێكهه‌ڵچوونی نێوان پۆلیس و به‌شێك له‌ ناڕازییان و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی لانیكه‌م دوو كه‌س ده‌كه‌ن.