خۆپیشاندان له‌دژی سیاسه‌تی دژبه‌ كۆچبه‌ری ده‌وڵه‌ت له‌ ئینگلیس

189
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، سه‌دان كه‌س له‌ خه‌ڵكی ئینگلیس له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سیاسه‌تی نامرۆڤانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ له‌ به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. خۆپیشانده‌ران وێڕای مه‌حكوم كردنی سیاسه‌تی دژبه‌ كۆچبه‌ری ده‌وڵه‌تی ئینگلیس، خوازیاری به‌رخوردی ئینسانی له‌گه‌ڵ په‌ناخوازان و په‌نابه‌ران بوون. شه‌وی شه‌ممه‌ سه‌دان په‌ناخوازی دیكه‌ هه‌وڵیان دا له‌ رێگای تونلی مانش له‌ نزیك به‌نده‌ری كاله‌ی فه‌رانسه‌ خۆیان بگه‌ینه‌ ئینگلیس، به‌ڵام به‌ره‌وڕوی هێرشی مه‌ئمورانی پۆلیس بوونه‌وه‌. شایانی باسه‌ سه‌رۆك وه‌زیری ئینگلیس و سه‌رۆك كۆماری فه‌رانسه‌ له‌ رێكه‌وتنێكی هاوبه‌شدا له‌دژی شه‌پۆلی كۆچبه‌ران، ده‌ست به‌كار بوون و رێوشوێنی توندی ئه‌منیه‌تیان له‌م تونله‌ گرتۆته‌ به‌ر.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →