خۆپیشاندان له‌دژی سیاسه‌تی ریازه‌تی ئابوری له‌ له‌نده‌ن

198y
رۆژی شه‌ممه‌ ناڕازییان له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی ریازه‌تی ئابوری ده‌وڵه‌تی “ده‌یوید كامێرۆن” سه‌رۆك وزیری ئینگلیس، له‌ شاری له‌نده‌ن خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.ئه‌م خۆپیشاندانه‌ دوابه‌دوای ده‌ستێوه‌ردانی پۆلیس به‌ره‌وتوندوتیژی برا و له‌ نێو ناڕازییان و هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون روویدا. به‌ وته‌ی پۆلیسی له‌نده‌ن، له‌ جه‌ریانی كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م مقه‌ڕی سه‌رۆك وه‌زیری ئینگلیس، ١٧ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران. هاوكات له‌ یه‌كێك له‌ ناوچه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كانی شاری “ڤێڵز”یش سه‌دان ناڕازی له‌ خۆپیشاندانێكی هاوشێوه‌ له‌دژی سیاسه‌تی ریازه‌تی ئابوری ده‌وڵه‌ت دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.