خۆپیشاندان له‌دژی سیاسه‌تی ریازه‌تی له‌ یونان

60
به‌ پێی راپۆرته‌كان رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خه‌ڵكی یۆنان، له‌دژی سه‌پاندنی سیاسه‌تی ریازه‌تی ئه‌م وڵاته‌، له‌ شاری “ئاتێن”، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نارازییان له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی ته‌له‌فزیۆنی دوڵه‌تی یۆنان كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری راگیرانی سیاستی ریازه‌تی ئابووری ئه‌م وڵاته‌ بوون. ئه‌وان پێداگریان كردووه‌ كه‌ خه‌ڵك به‌ ئامانجی راگیرانی ئه‌م سیاسه‌تانه‌، ده‌نگیان به‌م ده‌وڵه‌ته‌ داوه‌ و ده‌وڵه‌ت نابێت له‌ به‌رامبه‌ر گوشاره‌كانی یه‌كیه‌تی ئوروپا و سندوقی نێونه‌ته‌وه‌یی دراو به‌چۆك دابێت و سه‌رله‌نوێ ره‌یازه‌تی ئابووری به‌كرده‌وه‌ ده‌ربهێنت.