خۆپیشاندان له‌دژی سیاسه‌تی ریازه‌تی له‌ ئینگلیس

94
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی ئینگلیس له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سیاسه‌تی ریازه‌تی ئابووری ده‌وڵه‌تی موحافێزه‌كاری ئه‌م وڵاته‌، زیاتر له‌ ٤٠ شار له‌وانه‌ “مه‌نچێستێر و نیوكاسێل”، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م خۆپیشاندانه‌، رێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیش له‌به‌رده‌م پارلمانی ئینگلیس به‌رێوه‌چوو. به‌ وته‌ی ناڕازییانی ده‌وڵه‌تی موحافێزه‌كاری ئینگلیس جارێكی دیكه‌ له‌ بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٥ی زایینی ئه‌م وڵاته‌، ریازه‌تكێشییه‌ ئابوورییه‌كانی وه‌كوو ئه‌وله‌ویه‌ت داناوه‌. ده‌وڵه‌ت بڕیاره‌ گه‌ڵاڵه‌ی دابه‌زینی ١٢ میلیارد پۆندی بودجه‌ی به‌شی ریفاهی وڵات رابگه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، یارانه‌كانی به‌شی مه‌سكه‌ن ده‌كاته‌ ئامانج. خۆپیشانده‌ران رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ كرده‌وه‌ی ریازه‌تیی به‌ شێوه‌ی به‌رین چینی بێبه‌ش و كرێكاری كۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه‌. شایانی باسه‌، رێكه‌وتی ٣٠ی مانگی جۆزه‌ردانیش خۆپیشاندانێكی هاوشێوه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری ئینگلیس به‌رێوه‌چوو و ده‌یان هه‌زار ناڕازی له‌دژی كرده‌وه‌ی ریازه‌تیی ده‌وڵه‌تی ئینگلیس، له‌ له‌نده‌ن رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.