خۆپیشاندان له‌دژی سیاسه‌تی ریازه‌تی ئابووری دها‌وڵه‌تی سپانی

533t
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، رۆژی شه‌ممه‌ ١ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ هاوڵاتیانی سپانیایی له‌دژی گه‌ڵاڵه‌ی ریازه‌تی ئابووری ده‌وڵه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی سپانیا به به‌شداری له‌ شه‌قامه‌كانی “مادرید” پێته‌ختی ئه‌م و‌ڵاته‌، وێڕای د‌ژایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌ڵاڵه‌كانی ریازه‌تی ئابووری ده‌وڵه‌ت، خوازیاری یه‌كده‌نگی ئه‌حزابی سیاسی و چاكسازی جیدی له‌م وڵاته بوون. خۆپیشانده‌ران به‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی دروشمی “سه‌رپه‌نا، غه‌زا و كار”، له‌دژی نابه‌رابه‌رییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.