خۆپیشاندان له‌دژی كرانه‌وه‌ی ساختمانی بانكی مه‌ركه‌زی ئوروپا له‌ ئاڵمان

507t
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، هه‌زاران ناڕازیی به‌ رێكخستنی بانكی مه‌ركه‌زی ئوروپا له‌ ئاڵمان، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس ده‌رگیر بوون. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هه‌زاران ناڕازیی و هه‌ڵسووڕاوی دژه‌ سه‌رمایه‌داری خه‌ڵكی ئاڵمان و باقی وڵاتانی ئوروپایی له‌ شوێنی بانكی مه‌ركه‌زی ئوروپا له‌ “فرانكفۆرت” حازر بوون تا له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ئێفتتاحی ئه‌م بانكه‌ پێشگیری بكه‌ن. هه‌زاران هێزی پۆلیس ته‌یار به‌ ماشینی ئاوپاش و گازی فرمێسكڕێژ ره‌وانه‌ی ئه‌و شوێنه‌ كران تا به‌ بڵاوه‌ پێكردنی ناڕازییان، له‌م ساختمانه‌ موحافزه‌ت بكه‌ن. لانیكه‌م دوو ئۆتۆمبیلی پۆلیس له‌ ئاكامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا ئاگردران. شایانی باسه‌، ناڕازییان بانكی مه‌ركه‌زی ئوروپا به‌ به‌رپرسی سه‌پاندنی سیاسه‌ته‌ ریازه‌تیه‌كان له‌ یه‌كیه‌یتی ‌ئوروپا ده‌زانن.