خۆپیشاندان له‌دژی مه‌رگی شاهرۆخ زه‌مانی له‌ دانمارك

818
رۆژی شه‌ممه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گیان له‌ده‌ستدانی كرێكاری كۆمو‌نیست “شاهرۆخ زه‌مانی” یه‌كێك له‌ رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران، له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی له‌ شاری “كۆپنهاگ”ی دانمارك، خۆپیشاندانێك به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م خۆپیشاندانه‌ به‌ سرودی ئێنترناسیۆناڵ سرودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ یادوبیره‌وه‌ری شاهرۆخ زه‌مانی و سه‌رجه‌م كرێكارانی گیان به‌ختكردووی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ده‌ستی پێكرد. له‌ درێژه‌دا په‌یامی هاوپشتی كومیته‌ی رێزگرتن له‌ یادوبیره‌وه‌ری شاهرۆخ زه‌مانی له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی كومیته‌وه‌ پێشكه‌شكرا. دواتر رێكخراوه‌كان و به‌شداربووانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌، هه‌ر كامه‌یان په‌یامی رێكخراوه‌كه‌ی خۆیانیان خوێنده‌‌وه‌. له‌ لایه‌ن حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی دانمارك هاوڕێ “گه‌وهه‌ر مێعمار زاده‌” په‌یامێكی به‌م بۆنه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كه‌ كرد.