به ده‌ستپێكی ده‌وری هه‌شته‌می وتووێژه‌كانی ئازاد كردنی بازرگانی له نێوان یه‌كیه‌تی ئوروپا و ئا‌مریكا، رۆژی چوارشه‌ممه شاری “بروكسێل” پێته‌ختی بێلژیك شاهێدی خۆپیشاندانێكی دیكه له‌دژی هاورده كردنی كاڵای ئامریكایی بۆ ئوروپا بوو.
به پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، ناڕازییان به‌تایبه‌ت نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه مه‌وادی خۆراكی له باری ژنێتیكی ده‌ستكاری كرا‌و، دزه بكاته نێو بازاڕه‌كانی ئوروپا. نوێنه‌ری ناوه‌ندی ناسراو به “دۆستانی كوره‌ی زه‌مین” ده‌ڵێت: “وتووێژه‌كانی ئازاد كردنی بازرگانی به قازانجی شیركه‌ته چه‌ند نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه، له حاڵێكدا به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتی ئوروپایی، ژینگه، هێزی كار و مه‌سره‌ف كونهنده له به‌رچاو نه‌گیراوه.