خۆپیشاندان له‌دژی گه‌نده‌ڵی ماڵی ده‌وڵه‌تی هێندوراس

27
به‌ پێی راپۆرتی “ئاسۆشیتێدپرێس”، رۆژی جومعه‌ ١٥ی مانگی جۆزه‌ردان، هه‌زاران كه‌س له‌ وڵاتی “هێندوراس” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گه‌نده‌ڵی ماڵی ده‌وڵه‌ت له‌ پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
خۆپیشانده‌ران به‌ هه‌ڵگرتنی مه‌شعه‌ل و به‌رز كردنه‌وه‌ی دورشم، خوازیاری ده‌ست له ‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ بوون. شایانی باسه‌ ئه‌م خۆپیشاندانه‌ پاش ئه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ سه‌رۆك كۆماری هێندوراس دانی به‌وه‌دانا: “ستادی هه‌ڵبژاردنی ناوبراو له‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ كه،‌ له‌ رسوایی گه‌نده‌ڵی ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی دا به‌شدار بوون، پاره‌ی وه‌رگرتووه‌.”‌

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →