خۆپیشاندان له‌دژی یاسای نوێ به‌رگری له‌ ژاپۆن

223
داكۆكیكارانی ئاشتی له‌ “ناكازاكی” له‌ هه‌فتاهه‌مین ساڵڕۆژی بۆمبارانی ئه‌تۆمی ئه‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و به‌ هه‌وڵی ده‌وڵه‌تی ئێستای ژاپۆن بۆ په‌سه‌ند كردنی یاسای به‌رگری نوێ، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.به‌ وته‌ی ناڕازییان، به‌ په‌سه‌ند كردنی یاسای به‌رگری نوێ له‌ ژاپۆن، هه‌وڵی ئاشتی خوازانه‌ بۆ له‌ناوبردنی چه‌ك و چۆڵی هه‌سته‌یی، بێ قازانج ده‌بێت. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ساڵی ١٩٤٥ی زایینی نزیكه‌ی ٢٢٠ هه‌زار هاوڵاتی خه‌ڵكی ژاپۆن له‌ ئاكامی بۆمبارانی ئه‌تۆمی هیرۆشمیا و ناكازاكی به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئامریكا، بوونه‌ قوربانی و گیانیان له‌ده‌ستدا.