خۆپیشاندان له‌دژی یه‌كیه‌تی ئوروپا له‌ یونان

91
شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵك و نوێنه‌رانی ئه‌حزابی “یونان” بۆ پشتیوانی له‌ دوڵه‌تی چه‌پگه‌رای ئه‌م وڵاته‌، رژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و سه‌باره‌ت به‌ پێشنیاره‌كانی یه‌كیه‌تی ئوروپا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.به‌ پێی راپۆرتی “یورۆنیوز”، خۆپیشانده‌ران كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پارلمانی یونان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستبوو، سه‌باره‌ت به‌ پێشنیاری چاكسازییه‌ ئابورییه‌كان له‌ لایه‌ن یه‌كیه‌تی ئوروپاوه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ئه‌وان روو له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ وامیان به‌ یونان داوه‌، رایانگه‌یاندووه‌: “ئێمه‌ وتووێژه‌كان ده‌خه‌ینه‌ ژێر كۆنتڕۆڵی خۆمان، ئێمه‌ ریازه‌تی ئابووری هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه‌.” شایانی باسه‌، یونان پێشنیاری دواخستنی به‌شێك له‌ قه‌رزه‌كانی خۆی به‌ وڵاتانێكی وه‌ك: “یه‌كیه‌تی ئوروپا و سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو” داوه‌، به‌ڵام ئه‌م پێشنیاره‌ ره‌ت كراوه‌ته‌وه‌ و وتووێژه‌كانی دوو لایه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ تا ئێستا، هیچ ئاكامێكی نه‌بووه‌.