خۆپیشاندان له‌ ئاتێن بۆ پشتیوانی له‌ په‌ناخوازان

524
هاوكات له‌گه‌ڵ دانیشتنی سه‌رانی یه‌كیه‌تی ئوروپا بۆ باس و گفتگۆ له‌سه‌ر قه‌یرانی په‌ناخوازان له‌ بروكسێل، سه‌دان كه‌س له‌ خوێندكاران و هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ، له‌ به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری یه‌كیه‌تی ئوروپا له‌ ئاتێن خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
خۆپیشانده‌ران وێڕای داواكاری بۆ گۆڕانكاری سیاسه‌تی یه‌كیه‌تی ئوروپا له‌ به‌رامبه‌ر په‌ناخوازان رایانگه‌یاند: “ئێمه‌ ده‌بێ سنووره‌كان بكه‌ینه‌وه‌ و به‌ربه‌سته‌كان له‌ سنووری توركیه‌ و یونان لاببه‌ین تا په‌ناخوازان بتوانن له‌ رێگایه‌كی ئه‌من و ئارامدا له‌ وڵاته‌كه‌مان تێپه‌ڕ بن و به‌ هه‌ر جێگایه‌كی ئوروپا كه‌ پێیان خۆشه‌، بڕۆن.”