ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك به دروشمی “یونان ته‌نیا نییه” بۆ پشتیوانی له خه‌ڵك و ده‌وڵه‌تی چه‌پگه‌رای ئه‌و وڵاته له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی دارایی ئاڵمان له شاری “بێرلین” كۆبوونه‌وه.خۆپیشانده‌ران به گوشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌رمایه‌داری له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ یارمه‌تیه ماڵییه‌كان به یونان ناڕازی بوون. ناڕازییان ده‌ڵێن: “ده‌بێ به یونان ده‌رفه‌تێكی دیكه بدرێت، به بێ ئه‌وه‌یكه یه‌كیه‌تی ئوروپا گوشاری زیاتر بخاته سه‌ر ئه‌م وڵاته و ئێش و ئازاری خه‌ڵكی یونان زیاتر بكات، ئێش و ئازارێك كه له ده‌ره‌وه‌ی یونان به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه.”