خۆپیشاندان له‌ ئاڵمان له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی وڵاتانی جی حه‌وت

21
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، ٢٠ هه‌زار كه‌س له‌ خه‌ڵكی “مونیخ”ی ئاڵمان به‌ وه‌ڕێخستی خۆپیشاندانی به‌ربڵاو له‌دژی سیاسیه‌ته‌كانی حه‌وت وڵاتی گه‌وره‌ی سه‌نعه‌تی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ژاری و نابه‌رابه‌ری، ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
ناڕازییان به‌ له‌به‌ر كردن و لێدانی ماسكی به‌رپرسانی ئه‌م وڵاتانه‌ و هه‌روه‌ها به‌رز كردنه‌وه‌ی پۆستێر و به‌نێر، له‌دژی نابه‌رابه‌ری ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنی نێوان هه‌ژاران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بوون. ناڕازییان رایانگه‌یاندووه‌: “ئێمه‌ لێره‌ین تا به‌ نابه‌رابه‌رییه‌كان له‌ جیهاندا ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رببڕین. ئێمه‌ خه‌بات ده‌كه‌ین چونكه‌ ده‌زانین هیوا هه‌رگیز نامرێت و یه‌كسانی و عه‌داڵه‌ت رۆژێك له‌ ته‌واوی دونیا به‌رقه‌رار ده‌بێت و هه‌ژاری و نابه‌رابه‌ری له‌نێوده‌چێت.” شایانی باسه‌ ناڕازییان به‌ سیاسه‌ت و رێكه‌وتنه‌كانی دانیشتنی به‌رپرسانی حه‌وت وڵاتی سه‌نعه‌تی جیهان ناسراو به‌ “جی حه‌وت”، له‌ سه‌ر بابه‌تگه‌لێكی وه‌ك رێكه‌وتنی تیجاره‌تی ئازاد له‌ نێوان ئۆروپا و ئامریكا ناڕازیین و خوازیاری خه‌بات له‌دژی هه‌ژاری و كۆتایی هێنان به‌ درۆ كردنی به‌رپرسانی “جی حه‌وت”ن.