خۆپیشاندان له‌ ئاڵمان له‌دژی په‌یمانی تیجاری له‌گه‌ڵ ئامریكا

503
رۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی مانگی ره‌زبه‌ر، ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ هاوڵاتیانی ئاڵمانی له‌دژی به‌ستنی “په‌یمانی تیجاری و سه‌رمایه‌گوزاری فه‌را ئاتلانتیك و سێتا له‌ برلین پێته‌ختی ئاڵمان، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
ره‌خنه‌گرانی “تی تی ئه‌ی پی”، ئیمزا كردنی ئه‌م په‌یمانه‌ی مه‌ترسییه‌كی جیدی بۆسه‌ر دیمۆكراسی، یاساكانی پاراستنی ژینگه‌، به‌رهه‌مهێنانی مه‌وادی غه‌زایی و خه‌ده‌ماتی ده‌رمانی و فه‌رهه‌نگی ده‌زانن. یه‌كێك له‌ جه‌نجاڵی ترین خاڵه‌كانی ئه‌م په‌یمانه‌، به‌ندی “پێكهێنانی ناوه‌نده‌ داوه‌رییه‌كان”ه‌. شایانی باسه‌ وتووێژ له‌سه‌ر ئه‌م دوو قه‌رارداده‌، له‌ ساڵی ٢٠١٣ له‌ نێو نوێنه‌رانی یه‌كیه‌تی ئوروپا له‌ لایه‌ك و ئه‌یاله‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا و كانه‌دا له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.