خۆپیشاندان له‌ بلژیك و ئاڵمان

441t

به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ نه‌یارانی ئیسلامی بوونی رۆژئاوا به‌ هه‌ڵگرتنی ئاڵاكانی دژبه‌ ئیسلام، له‌ بلژیك و ئاڵمان خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، شه‌قامه‌كانی شاری “ئانتورپ”ی بلژیك شاهێدی به‌شداری سه‌دان كه‌س له‌ نه‌یارانی ئیسلامی بوونی رۆژئاوا بوون. هاوكات له‌ شاری” درێسدێن”ی “ئاڵمان”یش‌ وكوو هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك، خۆپیشاندانێك به‌ به‌شداری نزیكه‌ی ٦ هه‌زار كه‌س له‌ نه‌یاران به‌ڕێوه‌چوو.