خۆپیشاندان له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی وه‌زاره‌تی دارایی لوبنان

395
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی لوبنان له‌وانه‌ ده‌یان هه‌ڵسووڕاوی نه‌یاری ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌، له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی وه‌زاره‌تی دارایی لۆبنان له‌ به‌یروت خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
خۆپیشانده‌ران به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی دژه‌ ده‌وڵه‌تی و هێرش بۆسه‌ر ساختمانی وه‌زاره‌تی دارایی لوبنان هه‌وڵی داگیر كردنیان دا. به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس و ئه‌منیه‌تی لوبنان به‌ هێرش بۆسه‌ر ناڕازییان پێشیان به‌م كرده‌وه‌یه‌ گرت. شایانی باسه‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی ئه‌م دواییانه‌ له‌ لوبنان سه‌ره‌تا به‌ شێوه‌ی بێ توانایی ده‌وڵه‌ت له‌ كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كانی ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام بووه‌ گه‌وره‌ترین بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا.