خۆپیشاندان له‌ تۆرێنتۆ بۆ مه‌حكوم كردنی قه‌تڵی شاهرۆخ زه‌مانی

851
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، خۆپیشاندانێك بۆ مه‌حكوم كردنی قه‌تڵی “شاهرۆخ زه‌مانی” له هه‌ڵسووڕاوانی ناسراو و جه‌سووری بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری و كۆمۆنیستی ئێران و بۆ دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوان و زینداینانی سیاسی له‌ تۆرێنتۆ به‌ڕێوه‌چوو.خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ یه‌كێك له‌ ناوچه‌ ناوه‌ندییه‌كانی شاری تۆرێنتۆ به‌ڕێوه‌چوو. خۆپیشانده‌ران دروشمگه‌لێك له‌وانه‌ “بروخێ رژیمی كۆماری ئیسلامی، ئازادی، به‌رابه‌ری، بژی سوسیالیزم و كرێكاری زیندانی ــــ زیندانی سیاسی ده‌بێت ئازاد بكرێت”یان به‌رز كرده‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات درێژه‌یان به‌ خۆپیشاندانه‌كه‌یان دا. خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها حوكمی ده‌ركراو له‌دژی خه‌باتكارانی كرێكاری و موعه‌لێمان وه‌كوو “مه‌حموود ساڵحی، ره‌سوول بوداقی و بێهنام ئێبراهیم زاده‌” و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “عه‌لی نجاتی”یان مه‌حكووم كرد.