خۆپیشاندان له‌ دژی نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی ژنان له‌ ئاڵمان

28
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی به‌فرانبار، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی ئاڵمان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت و ئازاری جێنسی له‌ دژی ژنان له‌ شاری “كۆڵن” خۆپیشاندانیان سازدا.
به‌ پێی راپۆرتی “ێۆرۆنیوز” خۆپیشانده‌ران سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌سه‌رێی ئازاری جێنسی ژنان له‌ شاری “كۆڵن” ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. به‌ وته‌ی پۆلیسی كۆڵن، له‌ ماوه‌ی به‌رێوه‌چوونی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی تازه ده‌یان ژن، به‌ ده‌ستی سه‌دان پیاوی نه‌ناسراو كه‌ زۆربه‌یان مه‌ست بوون له‌ ناوه‌ندی ئه‌مشاره‌ كه‌وتۆنه‌ته ‌به‌ر ئازار و ئه‌زییه‌تی جێنسێوە.