خۆپیشاندان له‌ دژی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی وزه‌ له‌ ئوكراین

221y
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خه‌ڵكی ئوكراین له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی وزه‌ له‌ شاری “كیێف” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته،‌ خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناڕازییان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ مه‌یدانی پارلمانی كیێف سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی گاز و به‌رق و ئاو ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان له ‌لایه‌ن “ئارسنی یاتسنیۆك”، سه‌رۆك وه‌زیری ئوكراین بوون.