به پێی راپۆرتی “یورۆنیۆز”، هه‌زاران موعه‌لیم و خوێندكاری ئیتالیایی له ناڕه‌زایه‌تی به چاكسازی ئاموزشی، له شاره جیاجیاكانی ئه‌م وڵاته خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.به پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی دووشه‌ممه موعه‌لیمان و خوێندكارانی ئیتالیایی به به‌رێوه‌بردنی خۆپیشاندان له شاری “رۆم” و باقی شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ چاكسازی پێشنیاری “ماتێئۆ رنزی” سه‌رۆك وه‌زیر له بواری ئاموزش و په‌روه‌رش، نیشان دا. لایه‌حه‌ی پێشنیاریی ده‌وڵه‌ت به‌نیازه سه‌ربه‌خۆیی زیاتر به مه‌دره‌سه‌كان بدات و ده‌ستی مودیرانی مه‌دره‌سه‌كان له گوزینش و هه‌ڵبژاردنی موعه‌لیمان و دیاری كردنی حقوقی مانگانه‌یان، ئاوه‌ڵا بكات.