خۆپیشاندان له‌ شاره‌كانی برێزیل

278
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ زیاتر له ٣٠ شاری برێزیل بۆ پشتیوانی له‌ “دێلما روسێف” سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌ وڵامدانه‌وه‌ی خۆپیشاندانی به‌رینی رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌دژی روسێف به‌رێچوو بوو. خۆپیشانده‌ران به‌ داواكاری یه‌كیه‌تی و رێكخراوه ئیجتماعییه‌كان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. به‌ وته‌ی رێكخه‌رانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌، ١٤٠ هه‌زار كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات به‌شداریان له‌م خۆپیشاندانه كرد.