له جه‌ریانی خۆپیشاندان و تێكهه‌ڵچوون له “فێرگۆسێن”ی ئا‌مریكا له ناڕه‌زایه‌تی به ته‌برئه كردنی پۆلیسێك كه به ده‌ستڕێژی گولله، تازه‌لاوێكی ره‌شپێستی كوشتووه، لانیكه‌م دوو كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی راپۆرتی رۆیتێرز”، به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی تهبرئهی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس له تۆمه‌تی كوشتنی تازه‌لاوێكی ره‌شپێستی ئا‌مریكا له “فێرگۆسێن” له ئه‌یاله‌تی “میسووری”، خۆپیشاندان له‌دژی ئه‌م حوكمه تهبعیزئامیزه له‌م شاره ده‌ستیپێكردووه و له ئاكامدا تێكهه‌ڵچوون و توندوتیژی لێكهوتهوه.