له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا خۆپیشاندانێكی به‌رین له له‌نده‌ن له‌دژی قه‌تڵی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری به‌ندكراو “شاهرۆخ زه‌مانی” و سه‌ركوتی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری ئێران، له به‌رامبه‌ر ساختمانی ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی به‌ڕێوه‌چوو.به پێی راپۆرتی كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری رێزگرتن له شاهرۆخ زه‌مانی ــــ له‌نده‌ن، له‌م خۆپیشاندانه وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به مه‌رگی دڵته‌زێنی شاهرۆخ زه‌مانی له زیندانی ره‌جایی شار له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی رژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستپێكی شه‌پۆلێكی نوێ له هێرش كردنه‌سه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌وانه حه‌وت موعه‌لیمی زیندانی و بازداشتی عه‌لی نجاتی، ده‌ركردنی حوكمی ٩ ساڵ زیندان له‌دژی مه‌حمود ساڵحیان مه‌حكوم كرد. خۆپیشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێك له‌دژی كۆماری ئیسلامی به زمانی فارسی و ئینگلیسی، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و سه‌رجه‌م درێژه‌ده‌رانی رێگای شاهرۆخ زه‌مانی هاوپشتی و هاوده‌ردیان راگه‌یاند. ئه‌وان له درێژه‌دا خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م كرێكارانی زیندانی و زیندانیانی سیاسی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رچه‌شنه ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام له ئێران بوون.