به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه، هه‌زاران كه‌س له مسكۆ پێته‌ختی روسیه له ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته و بۆ پێشگیری له ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئوكراین، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ٥٠ هه‌زار كه‌س له‌م خۆپیشاندانه كه به “رێپێوان بۆ ئاشتی” ناولێبرابوو، به‌شدارییان كرد. له لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند هه‌زار كه‌س بۆ پشتیوانانی له په‌یوه‌ست بوونی “كریمه” به روسیه، له مه‌یدانێك له نزیك كۆشكی “كرێملین” به ئاڵای روسیه و یه‌كییه‌تی سۆڤییه‌تی پێشوو، كۆببونه‌وه و سروده‌كان شه‌ڕی دوهه‌می جیهانییان خوێنده‌وه. ئه‌وان خوازیاری جیایی كریمه له ئوكراین و په‌یوه‌ست بوونی به روسیهن. شایانی باسه، “بووریس نێمتسۆف” یه‌كێك له نه‌یارانی ناسراوی “وێلادێمیر پووتین” سه‌رۆك كۆماری روسیه كه له زومره‌ی ئه‌و كه‌سانه بوو بۆ ئه‌م خۆپیشاندانه بانگه‌وازیان دابوو، له به‌رامبه‌ر كۆشكی “كرێملین” له مسكۆ به‌زه‌بری گولله كوژرا.