خۆپیشاندان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ توندوتیژی دژی ژنان له‌ سپانیا

623
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌، ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ خه‌ڵكی سه‌رتاسه‌ری سپانیا له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ توندوتیژی له‌دژی ژنان له شاری‌ مادرید پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
خۆپیشانده‌ران، توندوتیژی له‌دژی ژنان كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵی زایینیه‌وه‌ تا ئێستا ٤١ ژنی كردۆته‌ قوربانی، مه‌حكوم كرد. ناڕازییان هه‌روه‌ها به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی “پیاوسالاری و توندوتیژی له‌دژی ژنان رابگرن”، خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ توندوتیژی بوون. له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینه‌وه‌ تا ئێستا لانیكه‌م ٤١ ژن له‌ لایه‌ن هاوسه‌ری ئێستا یان رابردوویانه‌وه‌ كوژراون.