ناڕازیان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئۆرووپا به سازدانی خۆپیشاندان و كوبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، هێرشی به‌ربڵاوی ده‌وڵه‌تی توركییه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی بێ‌دیفاع و داسه‌پاندنی حكومه‌ت نیزامیی له شاره‌كانی كوردوستانیان مه‌حكووم كرد.
خۆپیشانده‌ران له ناوه‌نده‌ی وڵاته‌كانی، نۆڕوێژ، بێلژیك، ئاڵمان و ئۆتڕیش كۆبوونه‌وه و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار “ئا كه په”، دروشمیان وته‌وه. ناڕازیان له شاری “ئۆسلۆ” پێته‌ختی نۆڕوێژ له‌به‌ر وێستگه‌ی ئه‌سڵیی قه‌تاری ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه و تابه‌ر په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته ڕێپێوانیان كرد. له شاری “لیكه”ی بێلژیكش هێرشه خویناوییهكانی ده‌وڵه‌تی توركییه، له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیدا مه‌حكووم كرا و رێز له یاد و بیره‌وه‌ریی كوژراوه‌كان گیرا. هه‌روه‌ها له شاری “ئارنهاێم”ی هۆلهندیش به مه‌به‌ستی پشتیوانیی له خۆراگری خه‌ڵكی كوردوستان و مه‌حكووم كردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه، ڕێپێوانێكی به‌ربڵاو رێكخرا. له لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵك له شاره‌كانی “وییه‌ن”ی ئۆتڕیش، “فرانكفۆرت و بڕۆنسچۆینك”ی ئاڵمان، “ئێستراسبورگ و نانس”ی فه‌رانسه‌ش چه‌ندین كۆبوونه‌وه و رێپێوانی گه‌وره‌یان به ڕێوه‌برد.