به پێی راپۆرته‌كان، له وڵاتانی خه‌ڵكی یه‌مه‌ن، به‌حره‌ین، فه‌له‌ستین، ئینگلیس و ئا‌مریكا له‌دژی هێرشی ئاسمانی ئه‌رته‌شی عه‌ره‌بستانی سعودی بۆسه‌ر یه‌مه‌ن، خۆپیشاندانیان وه‌رێخست.هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی هێرشه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودی بۆسه‌ر ناوچه جۆراوجۆره‌كانی یه‌مه‌ن، هه‌زاران كه‌س له هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاته له‌دژی عه‌ره‌بستانی سعودی خۆپیشاندانیان وه‌رێخست. هاوڵاتیانی یه‌مه‌نی به وتنه‌وه‌ی دروشم، كوشتنی خه‌ڵكی بێ تاوانی یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانی عه‌ره‌بستانیان به توندی مه‌حكوم كرد. له هه‌ندێك له شاره‌كانی فه‌له‌ستینیش كۆبوونه‌وه‌گه‌لێكی ناڕه‌زایه‌تی، له‌دژی هێرشه‌كانی عه‌ره‌بستان بۆسه‌ر یه‌مه‌ن ئه‌نجام درا. هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر سه‌فاره‌تی عه‌ره‌بستان له له‌نده‌ن و مه‌قه‌ڕی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرك، ژماره‌یه‌ك به هه‌ڵگرتنی پلاكاردگه‌لێك، ده‌ستدرێژی عه‌ره‌بستان بۆسه‌ر یه‌مه‌نیان مه‌حكوم كرد. له به‌حره‌ین و ئینگلیسیش خۆپیشاندانێكی هاوشێوه به‌رێوه‌چووه.