هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی پێرۆ له‌دژی سیاسه‌تی دژه كرێكاری بانكی جیهانی و سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو، له لیما پێته‌ختی ئه‌م وڵاته خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
رۆژی شه‌ممه هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی پێرۆ له‌وانه خوێندكاران، كرێكاران و بێكاران به هه‌ڵگرتنی پلاكارد، له‌دژی بانكی جیهانی و سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو دروشمیان به‌رز كرده‌وه. خه‌ڵكی پێرۆ له‌م خۆپیشاندانه‌دا ئاڵای ئامریكایان ئاگرتێبه‌ردا و له كاردانه‌وه به حزووری هه‌یئه‌تی نوێنه‌رانی بانكی جیهانی و سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو له لیما ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. به وته‌ی خۆپیشانده‌ران، سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو ساڵانێكی زۆره‌وه كه بۆ وڵاتانی ئامریكای لاتین و هه‌موو وڵاتانی جیهان نوسخه‌ی دژه كرێكاری ده‌پێچێت.